ره‌وتی سه‌در به‌ده‌ستهێنانی لانیكه‌م 75 كورسی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نێت

عێراق
16:51 - 2021-10-11

رەوتی سەدر، كه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، ئاشكرایكرد، لەهەڵبژاردنی گشتیدا لانیكەم 75 كورسیان مسۆگەر كردووەو چاویان لەوەیە بەراگەیاندنی ئەندامی كۆتایی هەڵبژاردن، ریژەكە بەرزببێتەوە بۆ 90 كورسی.

ریاز مەسعود، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وته‌كه‌ رایگەیاند، به‌پێی زانیارییە سەرەتاییەكانیان، لانیكەم 75 كورسیان مسۆگەر كردووەو پێشبینی دەكەن ژمارەكە بەرەو 90 كورسی روو لەهەڵكشان بكات.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، زۆرینەی دەنگەكان لە  پارێزگاكانی ( بەغداد، بەسرە، میسان و نەجەف) بەدەستهاتوون.

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەوتی سەدر 100 كاندیدی هەبوو كە بەسەر پارێزگاكانی عیراقدا دابەشكرابوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP