کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکانی بۆ خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکردەوە.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، له بازنه‌ی (1)ی شاری كه‌ركوك، هه‌ریه‌ك كاندیدان، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئومێد محه‌مه‌د، دیلان غه‌فور، سه‌باح قادر و هه‌روه‌ها موهه‌یمن عه‌لی، بۆ ئه‌نجومه‌ن سه‌ركه‌وتون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لیسته، له بازنه‌ی (2)، هه‌ریه‌ك له‌كاندیدان،ئه‌رشه‌د ساڵحی، گه‌یلان قادر، نه‌جوا حه‌مید، سه‌وسه‌ن عه‌بدلواحد، بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ركه‌وتون.
له بازنه‌ی(3)ش، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ته‌میم، راكان سه‌عید،وه‌سفی عاسی، سه‌رده‌كه‌ن.
به‌پێی لیسته‌كه، کوتلەی سه‌دری زۆرترین کورسی پەرلەمانی به‌ده‌ستهێناوه، كه 73 کورسیه‌و و بەدوای ئه‌ویشدا، کوتلەی تەقەدوم بە 38 کورسیی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها، دەوڵەتی یاسا بە 37 کورسی پەرلەمان بووە براوەی سێیەم.
هەر بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە، تائێسا وەک لایەنە کوردییەکان، پارتی 32 کوردی بەدەستهێناوە، هەروەها یەکێتی 17 کورسی، نەوەی نوێ نۆ کورسی و یەکگرتوو 4 کورسی و کۆمەڵ یەک کورسی، به‌ڵام گۆڕان نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP