سه‌رۆكی توركیا هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژاڤا ده‌كات

جیهان
10:08 - 2021-10-12



جارێكی دیكه‌، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رۆژاڤای کوردستان دەکات و ده‌ڵێت، سوورن لەسەر خۆمان هێرش بکەن و  بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌و ناوچانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، لە وتارێکیدا، سه‌باره‌ت به‌ بوونی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ نێو خاكی سوریاوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن بۆسه‌ر توركیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌، ئارامیان نەماوەو پێداگرن لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لەوێوە سەرچاوە دەگرن یان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێدان، خۆیان هێرش بکەنە سەریان، لەگەڵ دوایین هێرش بۆ سەر پۆلیسەکانیان و دنەدانی سەر خاکەکەیان ئیدی جامەکە لەسەری رژاوە، لە کەمترین ماوەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەنگاوی پێویست دەنێن .

 ئەو هەڕەشەیەی ئەردۆگان لەکاتێکدایە، ئیبرایم كاڵن  وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕایگەیاندوه‌، كە پێشنیارێكیان وەك كۆتا هۆشداری داوەتە ئەمریكا وەك جێگرەوەیەك بۆ ڕێكەوتنی پرۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35 كە بڕیار بوو ئەمریكا و توركیا بەهاوبەشی ئەو فڕۆكەیە بەرهەم بهێنن، بەڵام بەهۆی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانە كه‌ له‌ ئه‌نجامی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس400 ی ڕوسی له‌لایه‌ن توركیاوه‌، ئەو ڕێكەوتننامەیە گرژی تێكەوت و ئەمریكا پەشیمان بۆەوە .

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌، داوایان لەئیدارەی بایدن كردوە لەبری فڕۆكەی ئێف 35 ەكان 40 فڕۆكەی ئێف 16 بداتە توركیا وەك جێگرەوەیەك بۆ ئەو ڕێكەوتنەی كە لەنێوانیاندا هەیە.

به‌ وته‌ی كاڵن، ئەمە كۆتا هەل و كۆتا هۆشدارییە كە دەیدەنە ئیدارەی ئەمریكا سەبارەت بە مافەكانیان، گەر ئەمریكا بەم پێشنیارەیان ڕازی نەبێت ئەوا لەدادگا باڵاكانی جیهان داوای مافی خۆیان دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە داویانە بە ئەمریكا لەبەرانبەر پڕۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP