دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى يه‌كشه‌ممه له‌لايه‌ن ئۆتۆمبيێله‌كه‌وه ته‌قه له ماتۆرسكيلێك كرا كه دوو سه‌رنشينى له‌سه‌ر بوو له ئه‌نجامدا يه‌كێك له‌سه‌رنشينه‌كان كوژرا و ئه‌وى تريش بريندار بوو.
ئه‌مڕۆ پۆليسى كه‌ركوك رايگه‌ياند كه بكوژانى ئه‌و تاوانه له ماوه‌ى 12 كاتژمێردا ده‌ستگيركراون
پۆليس رايده‌گه‌يه‌نێت دواى لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد و چاودێرى كردنى كامێراكانى چاودێرى و به‌دواداچوون، سێ كه‌س ده‌ستگيركران و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا له تاوانه‌كه به‌كارهاتووه
پاش گرتنى ئه‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و چه‌ند ده‌مانچه‌يه‌ك و چه‌ند تابلۆيه‌كى جياوازى ئۆتۆمبيليان پێبووه و دانيان به تاوانه‌كه‌يان ناوه.
به‌پێى په‌ڕاوى ياسايى به ماده‌ى 406ى ياساى سزادانى عيراقى ده‌ستگيركراون
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP