مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی هه‌واڵی له‌ده‌ستدانی كورسی له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌درۆده‌خاته‌وه‌

کوردستان
01:14 - 2021-10-13



مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ درۆی ده‌خاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ سه‌ڵاحه‌دین كورسی له‌ده‌ستدابێت.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌

له‌چه‌ند په‌یجێك ھه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ كورد كورسی سه‌ڵاحه‌دینی له‌ده‌ستداوه‌ ئێمه‌ ھه‌موو خه‌ڵكی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ھه‌واڵه‌ سه‌رله‌به‌ری ناراسته‌، به‌پێی دوا داتا و ژماره‌كانی كۆمسیۆن ئێمه‌ خاوه‌نی كورسییه‌كین.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ ده‌نگه‌كانمان له‌ 8945 زیادی كرد بۆ 10367 ده‌نگ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP