له قه‌ڵادزێ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش ڕێژه‌ی توشبونی مامۆستایان و خوێندكاران به‌كۆرۆنا له ئاستێكی به‌رزدایه.
مه‌حمود حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر ڕايگه‌یاند: له‌خوێندنگه‌ی ڕێنمای بنه‌ڕه‌تی له‌كۆی 18 مامۆستا 16 مامۆستامان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
وتیشی: به‌و هۆیه‌وه بڕیارمان دا به‌داخستنی خوێندنگه‌كه بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژ، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها له خوێندنگاكانی دیكه‌ش ڕێژه‌ی توشبونی مامۆستامان به‌كۆرۆنا زۆره.
لای خۆشیه‌وه دكتۆر ئازاد ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری له قه‌ڵادزێ رايگه‌یاند: له سه‌نته‌ری ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌و نه‌خۆشی تێدانه‌بێت و له‌هه‌وڵی زیادكردنی جێگای نه‌خۆشین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP