کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان: تا ئێستا 85% تانەکان تەواوکراون

عێراق
11:11 - 2021-10-16



کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ٣٥٦ تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی په‌رله‌مانی عێراق لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون و له‌ 850% تانەکانش تەواوكراون. 

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تا ئێستا ٩٥%ی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سێ ھەزار و ٦٨١ وێستگە تەواوکراون.

باسی لەوەشکرد، ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون.

ئەندامەكەی نوسینگەی راگەیاندنی كۆمسیۆن ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، بڕیاری خۆی لەبارەی تانەکانەوە دەدات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP