مسته‌فا كازمی ده‌ستگیركردنی تاوانباری یه‌كه‌می ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ی راگه‌یاند

عێراق
14:51 - 2021-10-18

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌ كه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و تاوانه‌یان ده‌ستگیركرد.
ده‌شڵێت، مافێك داواكاریی لە پشت بێت نافەوتێت.

 ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەكەی كەڕادە كە ژانی خستە دڵی عێراقییەكان، هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان پاش بەدواداچوونێكی ئاڵۆزی هەواڵگری لە دەرەوە، تیرۆریست غەزوان زەوبەعی (ئەبو عوبەیدەی بەغدا) یان دەستگیر كرد، ناوبراو بەرپرسی یەكەمە لەم تاوانە و هەندێك تاوانی تر.

‏لێپێچینەوە لە تێوەگلاوانی خوێنی رۆڵەكانمان ئەركێكی نیشتمانییە و هیچ كەمتەرخەمی تێدا ناكەین، پێشبڕكێیەكی بنیاتنانی مۆنۆمێنت ڕێكدەخەین بۆ زیندوو هێشتنەوەی یادی قوربانیانی كەڕادە، ئەمەش بەشێكە لە وەفاداریی بۆ سەرجەم قوربانیی عێراقییەكان.

مافێك داواكاریی لە پشت بێت نافەوتێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP