فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گەڕەکێکی کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی
ھاووڵاتیانی كرده ئامانج له رۆژاڤا، كه لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری کانتۆنی شاره‌كه وه‌ستێندرا بو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه
سه‌ربه هێزی ئاسمانی تورکیا بوه، تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو
بوردومانه به ته‌واوی ئاشکرا نەکراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له چوارچێوه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی
په‌لاماره‌كانی، تۆپخانه‌كانی توركیا، به‌هاوكاری گروپه میلشیا توندڕه‌وه‌كانی
سوریای لایه‌نگری، تۆپباران و موشه‌كبارانی ناوچه‌كانی ریف ته‌ل ته‌مری باكورو خۆرئاوای
ده‌ستپێكردوته‌وه.
به وته‌ی سایتی خه‌به‌ر24، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی
توركیا له بنكه‌ی سه‌ربازیی گوندی (ره‌شیدیه)، گوندی ده‌رداره‌یان له باكوری
شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر و گوندی(ته‌ل شنان)ی مه‌سیحی نشین تۆپاباران كردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP