حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ بۆ به‌نداوه‌ ته‌واونه‌كراوه‌ ته‌رخان ده‌كات

ئابوری
16:44 - 2021-10-20


وەزیری کاستوکاڵ و سەرچاوەی ئاوی هەرێم ئاشکرایدەکات بەئامانجی سودوەرگرتن لەسەرچاوەکانی ئاو بڕیار لەسەر دروستکردنی ٩ بەنداوی ستراتیجی لە هەرێمی کوردستان دراوە، راشیدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیران بودجەیەکی تایبەتی بۆ ئەو بەنداوانەش تەرخانکردوە کە پێشتر کاریان تێدا کراوە.

بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵ دروستکردنی ٩ بەنداوی ستراتیجی راگەیاندووە، کە بە سیستەمی (ppp) واتا بەهاوبەشی لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت دروست دەکرێت، دوای هەڵسەنگاندنی تەندەرەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت،  بڕیار لەسەر دروستکردنیان دەدرێت.

وتیشی: ئەو ٩ بەنداوە بەیەکسانی بەسەر  پارێزگاکانی کوردستان دابەشکراوەو لەو ناوچانە دروست دەکرێن کە پێویستەو دەبێتە هۆی گلدانەوەی ئاو و رێگاگرتن لە کێشەی کەمبونەوەی ئاو، بەتایبەتی لەکاتی وشکەساڵی و کەمکبونەوەی بەشە ئاوی  هەرێم و عیراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێ.

وەزیرەکەی هەرێم راشیگەیاند:جگە لەو ٩ بەنداوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕی ١٣ ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانە تەرخانکردوە، کەپێشتر بڕیاری دروستکردنیان دراوە و تەواونەکراون.

بێگەرد تاڵەبانی روونیشیکردەوە: زیاتر کار لەسەر ئەوانە دەکرێت کە رێژەی کارکردن تێیدا بەرزبووە و بەشێکی زۆری تەواوکراوە، بۆئەمەش  شێوازی دەستپێکردنەوەی کارەکان بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانە لەگەڵ کۆمپابیاکان یەکلادەکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە پێشتر لێپسراوانی وەزارەتی کشتوکاڵ رایانگەیاندبوو لەکاتی ئێستا ١٥ بەنداو لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەشێک لەو بەنداوانە بەتایبەتی دۆکان و دەربەندخان،  جگە لە بۆ ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ ، بۆ وزەی کارەباش سودیان لێ وەردەگیرێ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP