ترامپ دروستكردنی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ رادەگەیەنێت

زانست و تەکنەلۆژیا
08:21 - 2021-10-21

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا رایگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمپانیا گەورەكانی تەكنەلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان،  تۆڕێكی نوێی كۆمەڵایەتی رادەگەیەنێت. 

تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكايه‌ و له‌ سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانى كۆمپانياى فه‌يسبوك سڕكراوه‌ و مافى به‌كارهێنانى لێوه‌رگيراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ بڵاوكراوه‌يه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ نوێكه‌ى ده‌ڵێت " زۆر خۆشحاڵم چونكه‌ به‌مزووانه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانم له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تروس - TRUTH) بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ و جه‌نگێكى گه‌وره‌ى ته‌كنه‌لۆژى دژى كۆمپانيا گه‌وره‌ سته‌مكاره‌كان به‌رپاده‌كه‌م "

 

بەیاننامەیەكدا دۆناڵد  ترەمپ ئاشكرایكردووە ، تۆڕی تروس سوشل لەلایەن گروپی ترەمپ بۆ میدیا و تەكنەلۆژیا دروستكراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمكاریی كۆمپانیا گەورەكانی تەكنەلۆژیا" ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تۆڕە نوێیەكە مانگی داهاتوو بەشێوەی ئەزمونی دەخرێتەكار و لە چارەكی یەكەمی ساڵی داهاتوودا دەكەوێتە بەردەستی هەموان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP