عێراق بەنیازە نزیکەی ١٠٠ بیری نەوتی نوێ لە وڵاتەکەی ھەڵبکەنێت

ئابوری
14:18 - 2021-10-22

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد، بەپێی گرێبەستێک ٩٦ بیری نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسرە ھەڵدەکەنین بەتەواوبوونیشیان رۆژانە ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بۆ عیراق زیاد دەکات.
لای خۆشییەوە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لە ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە  تەکنەلۆژیای نوێی بەکاردەھێندرێت، ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن کۆمپانیای شلمبرگەری بواری خزمەتگوزاریی کێڵگەکانی نەوت دەبێت و بریارە ساڵی ٢٠٢٧ کاری ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە تەواو بکات.
هەر لەو بارەیەوە بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان کە لە رێگەی هەڵکەندنی ستوونییەوە دەبێت و ئەمەش سوودی ئابووریی زۆری هەیە؛ کۆمپانیای شلمبرگەرکە پرۆژەکە جێبەجێ دەکات کە یەکێکە لە کۆمپانیا تایبەتەکانی خاوەن تەکنەلۆژیای نوێی هەڵکەندنی بیری نەوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP