سەرۆکی پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات

جیهان
17:28 - 2021-10-24



سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی كردو راشیده‌گه‌یه‌نێت، زیندانیكردنی ده‌میرتاش نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌.  

تەمەل کارامۆڵا ئۆغڵو سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت کە یەکێکە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا رایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە نادادپەروەرانە زیندانیی کراوە و پێویستە بە زووترین کات ئازاد بکرێت.

سەرۆکی پارتی سەعادەت وتیشی، رۆژگارێک ئەردۆغان لەسەر خوێندنەوەی ھۆنراوەیەک لە سیاسەت دوورخرایەوە و دەبوو ئەمەی لەبیر نەکردایە، کەچی ئێستا خۆی دەمیرتاشی لەسەر ھەمان شت زیندانی کردووە و لەوەش خراپتر ئەوەیە دەمیرتاش لە دۆسێیەکدا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام دۆسێیەکی تری بۆ دەکەنەوە بۆئەوەی لە زینداندا بیھێڵنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP