هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی قانون:دووه‌م لیستی براوه‌ین

عێراق
13:40 - 2021-10-25


دوای ئەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردن، ژمارەی كورسییەكانی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون زیادیكردوه‌و بووه‌ته‌ دووه‌م لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن دوای لیستی ره‌وتی سه‌در.
 
له‌و باره‌یه‌وه‌، عادل مانع ئەندامی سه‌ركه‌وتووی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا،رایگه‌یاند كه‌، لە هەڵبژاردنی رابردوو 25 كورسیان هەبووه‌، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژماره‌ی كورسییه‌كانیان بۆ 37 كورسی زیادی كردوه‌، لە دوای ئەوەی 11 سەربەخۆش چوونه‌ته‌ ڕیزەكانی هاوپەیمانییەكە ئێستا ژمارەی فەرمی كورسییەكانیان 48 كورسیه‌.   

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌، لیسته‌كه‌یان دووەم لیستی ناو پەرلەمان و دووەم هێزی شیعەن لە گۆڕەپانەكە.  

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، كورسییەكانی ره‌وتی سەدر 73 كورسیه‌.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP