تەندروستی عیراق گەیشتنی نزیكەی 780 هەزار ژەمە ڤاكسینی نوێی راگەیاند

تەندروستی
17:42 - 2021-10-27

وەزارەتی تەندروستی عیراق، گەیشتنی دوو كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنای لە جۆری فایزەر و جۆرەكانی دیكە بۆ وڵاتەكە راگەیاند .

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی نەندروستی عیراق، بەیانی ئەمرۆ كاروانێك لەڤاكسینی فیزەر گەیشتوەتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە نزیكەی 650 هەزار ژەمە ڤاكسینی لەجۆری ڤایزەر لە خۆگرتوە .
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كاروانێكی دیكەی ڤاكسین لەلایەن رێكخراوی كۆڤاكسەوە گەیشتوەتە عیراق كە زیاتر لە 130 هەزار ژەمە ڤاكسینی لەجۆرە جیاوازەكان لەخۆی گرتوە و كۆی گشتی هەردوو كاروانەكەش دەگاتە نزیكەی 780 هەزار ژەمە ڤاكسین .
ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی، كۆتاییهاتنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا و دەستپێكردنی قۆناغی چوارەمی لەعیراق راگەیاندوە و داواكارە بۆ بەرەنگاربونەوەی شەپۆلی نوێی كۆرۆناش ڤاكسینی زیاتر بەكاربهێنرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP