وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئه‌مڕ‌ۆ 31-10-2021، له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا هه‌زارو 46 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 861 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 32 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 55 هه‌زارو 248 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2ملیۆن و 2 هه‌زارو 372 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 97.4%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 170 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP