ده‌سته‌ی نه‌زاھه‌ی عێراق ھه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری دزراو ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی دادوه‌ری بۆ ده‌ركراوه.
ده‌سته‌ی نه‌زاھه‌ی عیراق ئاشكرایكردووه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه، راشیگه‌یاندووه؛ ئه‌و بڕه پاره‌یه له چه‌ندین وڵات‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌كارھێنراوه و له‌رێگه‌ی دادگاوه قۆناغه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌واو ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وڵات.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكروه، ئه‌و پاره‌یه له چه‌ندین بواردا خراوه‌ته كاره‌وه و به‌پێی یاسا ، زیانگه‌یاندن بووه به موڵكی گشتی و به تێپه‌ڕاندنی رێكاره‌كان ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ وڵات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP