حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا باری نائاسایی به‌ھۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
یێنس شپان وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند؛ شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی زۆر مه‌ترسیدارتر بووه له ڕه‌وشی ھه‌فته‌ی ڕابردو، ئه‌وه‌ش وایكردووه، وڵات بچێته ناو باری نائاسایی نیشتمانی.
به‌ھۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاماره‌كانی كۆرۆنا، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك ڕێكاری نوێی خۆپارێزی په‌سه‌ند كرد، به پێی ڕێكاره‌كان ته‌نھا ڕێگه به وه‌رگرانی ڤاكسین ده‌درێت بچنه شوێنه گشتییه‌كان و ھۆیه‌كانی گواستنه‌وه به‌كاربھێنن.
ھاوكات ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ماوه ته‌واوبووی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه ھاتووه ڕێوشوێنی به‌په‌له بگرنه به‌ر بۆ سنورداركردنی ئاماره‌كانی كۆرۆنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP