یۆنان .. حەوت كۆچبەر گیانیان لەدەستدا

جیهان
17:32 - 2021-11-19

لەسنورەكانی یۆنان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە حەوت كۆچبەر گیانیانلەدەستدا.


پۆلیسی یۆنان لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" ئۆتۆمبێلێك لەسنورەكانی توركیا كەژمارەیەك كۆچبەری تیابووە وەرگەڕاوە و حەوت كۆچبەر گیانیان لەدەستداوەو هەشتی تریش برینداربوون".
وتیشی: شەشیان پیاون و یەكێكیان ژنن".
ئاماژە بەوەشدراوە:" ئۆتۆمبێلێكە لەكاتێكدا وەرگەڕاوە كە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی  بەدوايه‌وه‌ بەو هۆیەوە وەرگەڕاوە".
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە:" تاكو ئیًستا ناسنامەیان ئاشكرا نەكراوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP