لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا دەڵێت:با به‌ڵێن دووپات بكه‌ینه‌وه هه‌موومان پێكه‌وه‌ڕا كار بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتی بكه‌ین و یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه به‌یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و شه‌هیده سه‌روه‌رو قاره‌مانه‌كانمان.
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
رێبوارانی ڕێبازی ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لالی هه‌میشه زیندوو
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌مێژووی پڕ له‌داهێنان و سه‌روه‌ری خۆیدا، خاوه‌نی گه‌لێك شانازی و سه‌روه‌رییه، یه‌كێكیش له‌و شانازییانه هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانە، وەک ئاشکرایە یەکێتیی له‌چل و شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ڕووبارێك خوێنی به‌خشیوه‌ته ئازادی وسه‌رفرازی كوردستان و به‌ده‌یان سه‌ركرده و به‌هه‌زاران فه‌رمانده و كادیر و پێشمه‌رگه و ڕێكخستنی كردووه‌ته قۆچی قوربانی، هه‌ربۆیه له‌نێو بزوتنه‌وی ڕزگاریخوازی كورددا به‌شانازییه‌وه به‌حیزبی شه‌هیدان ناسراوه .
هه‌ر بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌تان بۆ به‌رزڕاگرتنی شكۆ و قوربانیدانی كه‌م وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانی، هه‌موو ساڵێك له‌ڕۆژی ٢١/١١ دا ، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی به‌رزه فڕی شه‌هیدانی یه‌كێتی، یاد و یاده‌وه‌رییان به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرێت .
كاتێك ئاوڕ له‌مێژووی پڕ له‌خه‌بات و قوربانیدان و سه‌روەری و داستانه‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌ینه‌وه و سه‌رنجی تۆماری شه‌هیده‌كانمان ده‌ده‌ین، كه‌خاوه‌نی زیاتر لە ٢١ هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مانین، ئه‌وجا ده‌زانین ئه‌م یه‌كێتییه چه‌ند مه‌زن و به‌په‌رۆش و به‌خشنده بووه له‌ئاست خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا، یه‌كێتییه‌ك له‌باشترین سه‌ركرده و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی كردبێته قوربانی ئه‌م گه‌له، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی شۆڕشی نوێ و ڕاپه‌ڕین و سه‌دان داستان و سه‌روه‌ری بێت، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردی بێت، یه‌كێتیه‌ك خاوه‌ن به‌رقه‌راركردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و ئازادی و فره‌یی سیاسی بێت، چه‌ند شانازییه بۆ ئێمه‌مانان كه‌ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌بین .
ئێستاش ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌م ڕۆژه پڕ له‌شكۆیه به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرین، زۆر گرنگه ئاوڕێكی جدی له‌مێژو و سه‌روه‌ری و قوربانیدان و ئامانجه باڵاكانی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان بدەینه‌وه و خۆمان بخه‌ینه به‌ر به‌رپرسیارێتی مێژووییه‌وه و به‌ڵێن به‌مامی كۆچكردوو و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانمان بده‌ین، كه ئێمه درێژه پێده‌ری ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی ئه‌وانین و كاروانی خه‌بات و تێكۆشان و ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی هه‌ره گرنگ و له‌پێشینه‌مان بێت، هه‌روه‌ها لێره‌وه به‌ڵێن دووپات بكه‌ینه‌وه هه‌موومان پێكه‌وه‌ڕا كار بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتی بكه‌ین و یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه به‌یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و شه‌هیده سه‌روه‌ر و قاره‌مانه‌كانمان.
له‌م کاتەدا کە ئێمه ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرین، هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌قۆناغێكی هه‌ستیار و ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كات و پێویست ده‌كات یه‌كێتی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان خۆی ساز و ئاماده بكات و سه‌رجه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاو و به‌رنامه‌كانی به‌چه‌شنێك ڕێك بخاته‌وه له‌ئاستی قۆناغه‌كه‌دا بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌رك و مه‌هامه‌كانمان قورستربن، بۆیه لێره‌وه و له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر ئاوڕ له‌ماف و داخوازی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌روه‌ر بده‌نه‌وه و ته‌واوی ماف و شایسته و داخوازییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك جێ به‌جێ بكرێن له‌ئاستی گه‌وره‌یی شه‌هیده‌كان بێت و ڕێز و وه‌فایه‌كیش بێت بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان .
له‌كۆتاییدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌ئاست ڕوحی به‌رزه‌فڕی ڕابه‌ری كۆچكردوومان سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان داده‌نه‌وێنم.
بورهان سەعید صۆفی
لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP