خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
رێبوارانى ڕێبازى ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لالى هه‌میشه زیندوو
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌مێژووى پڕ له‌داهێنان و سه‌روه‌رى خۆیدا، خاوه‌نى گه‌لێك شانازى و سه‌روه‌رییه، یه‌كێكیش له‌و شانازییانه هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشى نوێی گەلەکەمانە، وەک ئاشکرایە یەکێتیی له‌چل و شه‌ش ساڵى ڕابردوودا ڕووبارێك خوێنى به‌خشیوه‌ته ئازادى وسه‌رفرازى كوردستان و به‌ده‌یان سه‌ركرده و به‌هه‌زاران فه‌رمانده و كادیر و پێشمه‌رگه و ڕێكخستنى كردووه‌ته قۆچى قوربانى، هه‌ربۆیه له‌نێو بزوتنه‌وى ڕزگاریخوازى كورددا به‌شانازییه‌وه به‌حیزبى شه‌هیدان ناسراوه .
هه‌ر بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌تان بۆ به‌رزڕاگرتنى شكۆ و قوربانیدانى كه‌م وێنه‌ى ڕۆڵه‌كانى، هه‌موو ساڵێك له‌ڕۆژى ٢١/١١ دا ، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانى به‌رزه فڕى شه‌هیدانى یه‌كێتى، یاد و یاده‌وه‌رییان به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرێت .
كاتێك ئاوڕ له‌مێژووى پڕ له‌خه‌بات و قوربانیدان و سه‌روەرى و داستانه‌كانى یه‌كێتى ده‌ده‌ینه‌وه و سه‌رنجى تۆمارى شه‌هیده‌كانمان ده‌ده‌ین، كه‌خاوه‌نى زیاتر لە ٢١ هه‌زار شه‌هیدى قاره‌مانین، ئه‌وجا ده‌زانین ئه‌م یه‌كێتییه چه‌ند مه‌زن و به‌په‌رۆش و به‌خشنده بووه له‌ئاست خاك و خه‌ڵكى كوردستاندا، یه‌كێتییه‌ك له‌باشترین سه‌ركرده و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانى كردبێته قوربانى ئه‌م گه‌له، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نى شۆڕشى نوێ و ڕاپه‌ڕین و سه‌دان داستان و سه‌روه‌رى بێت، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نى ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانى یه‌كه‌م حكومه‌تى كوردى بێت، یه‌كێتیه‌ك خاوه‌ن به‌رقه‌راركردنى بنه‌ماكانى دیموكراسیه‌ت و ئازادى و فره‌یى سیاسى بێت، چه‌ند شانازییه بۆ ئێمه‌مانان كه‌ئه‌ندامى ئه‌و حیزبه‌بین .
ئێستاش ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌م ڕۆژه پڕ له‌شكۆیه به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرین، زۆر گرنگه ئاوڕێكى جدى له‌مێژوو و سه‌روه‌رى و قوربانیدان و ئامانجه باڵاكانى یه‌كێتى و گه‌له‌كه‌مان بدەینه‌وه و خۆمان بخه‌ینه به‌ر به‌رپرسیارێتى مێژووییه‌وه و به‌ڵێن به‌مامى كۆچكردوو و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانمان بده‌ین، كه ئێمه درێژه پێده‌رى ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ى ئه‌وانین و كاروانى خه‌بات و تێكۆشان و ئاوه‌دانى و خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌ركى هه‌ره گرنگ و له‌پێشینه‌مان بێت، هه‌روه‌ها لێره‌وه به‌ڵێن دووپات بكه‌ینه‌وه هه‌موومان پێكه‌وه‌ڕا كار بۆ به‌هێزكردنى یه‌كێتى بكه‌ین و یه‌كێتى بكه‌ینه‌وه به‌یه‌كێتییه‌كه‌ى مام و شه‌هیده سه‌روه‌ر و قاره‌مانه‌كانمان.
له‌م کاتەدا کە ئێمه ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرین، هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌قۆناغێكى هه‌ستیار و ئاڵۆزدا گوزه‌ر ده‌كات و پێویست ده‌كات یه‌كێتى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان خۆى ساز و ئاماده بكات و سه‌رجه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاو و به‌رنامه‌كانى به‌چه‌شنێك ڕێك بخاته‌وه له‌ئاستى قۆناغه‌كه‌دا بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌رك و مه‌هامه‌كانمان قورستربن، بۆیه لێره‌وه و له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا داواكارین له‌حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر ئاوڕ له‌ماف و داخوازى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى سه‌روه‌ر بده‌نه‌وه و ته‌واوى ماف و شایسته و داخوازییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك جێ به‌جێ بكرێن له‌ئاستى گه‌وره‌یى شه‌هیده‌كان بێت و ڕێز و وه‌فایه‌كیش بێت بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان .
له‌كۆتاییدا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌ئاست ڕوحى به‌رزه‌فڕى ڕابه‌رى كۆچكردوومان سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان داده‌نه‌وێنم.
بورهان سەعید صۆفی
لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP