ئه‌مریكا و ناتۆ له دژی پێشێلكارییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ھێز له به‌رامبه‌ر ئۆكراین، ھۆشداری توند ده‌ده‌نه حكومه‌تی روسیا.
ڕۆبێرت مینیندێز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوای له جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كردووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی پێشێلكارییه‌كانی روسیا به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ئۆكراین به تایبه‌تیش له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، سزای نوێ و توند به‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیادا بسه‌پێنێت.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ش رایگه‌یاند؛ زۆر به وردی چاودێری حكومه‌تی روسیا ده‌كه‌ن له كۆكردنه‌وه‌ی ھێز له سنووره‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكراین كه ئه‌وه‌ش پێشێلكارییه و له ھه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراویش حكومه‌تی مۆسكۆ به‌رپرسیار ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP