له ڕۆژی جیهانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نۆڤه‌مبه‌ری2021 له‌پاریس و 60 شاری تری فه‌ره‌نسا، خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ر داوای رێكخراوی فیمینیست به‌دروشمی ( ئێمه هه‌موومان دژی توندوتیژین) و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ڕژانه ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانی پاریس و شاره‌كانی تر‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان گه‌یانده سه‌رۆك ماكرۆن كه‌له ساڵی 2017 دا له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵێنیان دابوو به‌وه‌ی كه تووندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان ده‌بێته ئه‌وه‌لیه‌تی چاكسازی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ماكرۆن لهبیركراوهو ڕۆژ دوای ڕۆژ توندوتیژی و لێدان و ده‌ستدرێژی جنسی و كوشتن و ته‌نانه‌ت سووتانی ژنان به زیندویه‌تی به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه له‌هه‌ڵكشاندایه، به‌شداربوانی ئه‌م خۆنیشاندانه هه‌موو پێكه‌وه داوا ده‌كه‌ن ( به‌سه توندوتیژی ) بۆسه‌ر ژنان .
هه‌روه‌ها خۆنیشانده‌ران تووندوتیژی و ده‌ستدرێژی جنسی بهبیردێننهوه كه به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ سه‌ر ژنان و ته‌نانه‌ت بۆسه‌ر منداڵانیش له‌هه‌مانكاتدا ، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی تووندوتیژی بۆسه‌ر ژنان، ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی پاراستنی منداڵانیشه .
بهشداربوهیهكی ئه‌و خۆنیشاندانه به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند،، هه‌موو ساڵێك خۆنیشاندان و ڕیپێوان له پاریس و شاره‌كانی تردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌شداری ده‌كات له ڕیپێوانێكی جه‌ماوه‌ری فراواندا ئه‌مڕۆ 20 ی نۆڤه‌مبه‌ر له پاریس و شاره‌كانی تردا به سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شداربوون، له‌ساڵی 2019 دا 100 هه‌زار كه‌س به‌شداری ئه‌و خۆنیشاندانهیانكردوه، ساڵی 2020 یش به‌هۆی كۆرۆناوه ، خۆنیشاندانه‌كان بۆ پشتگیری له ژنان و دژی توندوتیژی بۆ ژنان رێكنه‌خرا، بۆیه ئه‌مساڵ به‌جۆشوخرۆشێكی به‌هێزه‌وه دووباره هاتینه‌وه ناو شه‌قامه‌كان ،، هه‌روه‌ها وتی كه ده‌مانه‌وێت به سه‌رۆك كۆمار بڵێین كه له‌نێوان به‌ڵێن و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێندا جیاوازیه‌كی زۆر به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌م ناڕه‌زایی و گازندهیانهش له‌كاتێكدایه، فه‌ره‌نسا دوای 5 مانگی تر سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی فیمینیستی ماریلی برۆیی ( ئێمه هه‌موومان) له‌پاریس، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند ، سه‌ره‌رای كه‌مێك كه‌مبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی له‌ساڵی 2019 دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دووباره ده‌ستدرێژی و توندوتیژی بۆ ژنان و منداڵان له هه‌ڵچوندایه.
وتیشی: له فه‌ره‌نسا 220 هه‌زار ژن بونه‌ته قوربانی توندوتیژی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك له‌فه‌ره‌نسا 94 هه‌زار ژن به‌ره‌وڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
له مانگی كانوونی دووهه‌می ساڵی 2020 وه 101 ژن به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان یان به‌ده‌ستی هاوسه‌ری پێشوویان دوای جیابوونه‌وه كوژراون، له‌ساڵی 2019 دا 146 ژن به‌هامان شێوه كوژراون .
له‌م خۆپیشاندانه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی ئاماده‌یی و خوێندكاری زانكۆ و لاوان و خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌و ژنانه‌ی به‌ده‌ستی پیاوان كوژراون ئاماده‌بوون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP