لوید ئۆستن: كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق كۆتایی دێت

جیهان
12:16 - 2021-11-21

"لوید ئۆستن" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌، كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ عێراق كۆتایی دێت.

له‌و روه‌وه‌ وته‌بێژی پنتاگۆن رایگه‌یاند،  "لوید ئۆستن" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ "جومعه‌ عیناد" وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ "به‌حره‌ین" كۆبۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌ جه‌نگییه‌كاینان له‌ عێراق كۆتایی دێت. 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌،  هێزه‌كانیان له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌ت له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن و پابه‌ندیشن به‌ ئه‌نجامكانی دانوستانی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق كه‌ له‌ مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP