سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی

عێراق
09:23 - 2021-11-22


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی و ئەندامانی ئەنجومەنەکە. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان و دادپەروەری و بەرزکردنەوەی ئاستی راژەی گشتی بەپێی پێوەرەکانی شایستەیی و ئەزموون و بەرهەمهێنان و کارکردن بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و جێکردنەوەی گەنجان و دەرچووان و شارەزایان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە کار و ئەرکەکانی ئەنجومەنی راژە کرا لە پێناو چاکسازی و پەرەپێدانی دۆسیەی دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا، ھەروەھا بە گرنگییەوە باس لە دانانی پلان بۆ کار و ئەرکەکانی خزمەت و سەرپەرشتی و چاودێری و پەرەپێدانی سیاسەتی خزمەتی گشتی لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت کرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP