وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هۆشداریده‌دات له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا

تەندروستی
12:16 - 2021-11-22

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق، هۆشداری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامده‌بن له‌ دابینكردنی ڤاكسین بۆ هاووڵاتیان.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنایان كۆنتڕۆڵكردووه‌، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا له‌ عیراق ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامن. 

وتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌ مرۆیی و لۆجستییه‌كانی بۆ شه‌پۆله‌ نوێیه‌كه‌ گرتووه‌ته‌به‌ر و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابینكردنی ڤاكسینی پێویست بۆ هاووڵاتیان، له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش، دوو ملیۆن و 74 هه‌زار و 419 كه‌س له‌ عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌شه‌وه‌  23 هه‌زار و 665 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ، هاوكات زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن و 991 هه‌زار كه‌سیش ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP