ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه و دوا پێشهاته‌كان له‌و وڵاته تاووتوێ ده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ 23-ی تشرینی دووه‌م 2021سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه سیاییه‌كان دوای هه‌ڵبژاردن كۆببێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوتوێ كردنی دوایین پێشھاته‌كانی ره‌وشی عێراق، كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو كه، جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردوه، جینین پلاسخارت له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات كه تیایدا باس له دوایین پێشھاته‌كانی ره‌وشی عێراق ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP