ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی بیلاڕوس، له وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كانی پۆڵه‌ندا له گرژیی و ئاڵۆزیی له‌ناوچه‌كه، به‌هۆی درێژه‌كێشانی قه‌یرانی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوور، رایگەیاند، وڵاتەکەی خواستی ڕوبەڕوبونەوەی نیه لەگەڵ پۆڵەندا، بەڵام داوا ده‌كات، یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لەو دوو هەزار پەنابەرە بکات کە لەسەر سنوری وڵاتەکەی‌و پۆڵەندا گیریانخواردوە.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆكی بیلاروس دوای ئه‌و هۆشدارییه‌ی ماتیۆس مۆرافیسكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا دێت، كه رایگه‌یاندبو، رەنگە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕوس سەرەتای "ڕاوداوێکی خراپ) بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP