ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، لە مۆسکۆ لهلایهن سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا پێشوازی لێكراو سهبارهت به دواین پێشھاتەکانی سوریا كۆبونهوه.
لهو بارهیهوه، وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیاندراوێکدا،ئاماژهی بۆئهوهكردوه، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە روسیا، چاوی بە ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" و وەفدێکی یاوەری کەوتووە و باسیان لە دواین پێشھاتەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا کردووە و ھەردوولا جەختیان لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا و بنیادنانەوەی ئابووری سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان کردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە میخائیل بۆگدانۆڤ نێردەی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەشدار بووە، وەزیری دەرەوەی روسیا، ئامادەیی هاوكاریی وڵاتەکەی دهربڕیوه بۆ رهخساندنی كهشێكی لهبار بهمهبهستی رێککەوتن لە نێوان لایەنەکانی سوریا، لە پێناو سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP