ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه تۆڕی راگه‌یاندنی جه‌نگی به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌ی تۆڕێكی هاككردنی زانیاری له پارێزگای كه‌ربه‌لاو به‌هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌وشاره، هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای چه‌ند رۆژێك توانیان تۆڕێكی 5 كه‌سی كه به مه‌ترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاككردن ده‌ناسران، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌وشخراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی زانیارییه‌كان، تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌شقیان كردووه تاوه‌كو زانیاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رنه ده‌ره‌وه‌و بیفرۆشنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی لایه‌نی یاسایی كراون بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP