لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له‌نێوان خۆیاندا ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ی چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی به‌ركه‌وته‌كانیان له پۆسته سیادییه‌كانی عێراق.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌ره‌ق ئه‌لئه‌وسه‌ت، هاوپه‌یمانێتی ته‌قه‌دوم كه خاوه‌نی (43 كورسییه) و هاوپه‌یمانی عه‌زم كه خاوه‌نی 14 كورسییه، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون، سه‌رۆكی یه‌كه‌میان كه محه‌مه‌د حه‌لبوسییه، جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرێته‌وه، سه‌رۆكی دووه‌میشیان خه‌میس خه‌نجه‌ر كه بزنسمانێكی ناسراوه، بكرێته جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هاوپه‌یمانییه‌كانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم دوو ڕكابه‌ری سه‌ره‌كیی یه‌كتربوون له‌ناوچه سوننه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌لبوسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له ماوه‌ی پێشوودا ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به جیا چاوی به‌هه‌ردووكیان كه‌وت له ئه‌نقه‌ره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌ردۆغان گفتی داوه پاڵپشتی زیاتر له عه‌ره‌بی سوننه بكات و ئه‌نقه‌ره‌ش گره‌نتی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره سوننه‌یه ده‌كات بۆ خولی پێنجه‌م، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی لێدوانی هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره به‌شداربوونه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP