سێ رۆژ پێش ئێستا له‌یه‌كێك له بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌داقوق، خوێندكارێك به‌ناوی مسته‌فا عه‌دنان خه‌ڵه‌ف، ته‌مه‌ن 17 ساڵان، پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی داقوق، دوای ئه‌وه‌ی (ڤاكسین)ی وه‌رگرتوه باری ته‌ندروستیی تێكچوه‌و ئه‌مڕۆش گیانی له‌ده‌ستدا.
ته‌ندروستی كه‌ركوك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و خوێندكاره هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه‌و50% گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی به‌و هۆكاره بووه، به‌ڵام یه‌كێك له كه‌سوكاری خوێندكاره كۆچكردووه‌كه، به میدیاكانی راگه‌یاندوه، كه هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی نەبووه، پێنجشەممە هەروەكو هەموو خوێندكارێكی تر لەناو خوێندنگەكەی ڤاكسینی جۆری فایزەری ئەمریكی وەرگرتوه و دواتر ئێوارەكەی نەخۆش كەوتوه.
بڕیاریشه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكات، تا دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی به‌كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه مردووه، یان خوێندكاره‌كه نه‌خۆشی تری هه‌بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP