هه‌سه‌ده‌ به‌ كه‌فاله‌ت سه‌دان تۆمه‌تبار به‌ تیرۆر ئازاد ده‌كات

کوردستان
05:13 - 2021-11-27


ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده‌) سه‌دان تۆمه‌تباری ئازاد كرد، كه‌ به‌ گومانی په‌یوه‌ندییكردنیان به‌ تاقمی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون

ھه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ كه‌فاله‌تی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دوای كۆتاییھاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تایبه‌ت بوون به‌وه‌ی كاری خوێناوی و تیرۆرستییان ئه‌نجام نه‌داوه‌، سه‌دان ده‌ستگیركراو ئازاد كراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ ھه‌سه‌ده‌ش ئاشكرایكردووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون و ئێستا ئازادكراون، نزیكه‌ی 900 كه‌سن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌ 80% ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی ئازادكراون، خه‌ڵكی سنووری دێره‌زورن و له‌ داھاتووشدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ئازاد ده‌كرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP