له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 10ی10 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ئێستادا عێراق له بۆشایی چاودێری و یاسادایه، ئه‌ندامێكی خولی چواره‌میش پێیوایه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ ده‌رده‌چێت ناده‌ستوری ونایاساییه.
ئاره‌زوو مه‌حمود ئه‌ندامی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌یخسته‌ڕو؛ له 7ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆیه‌وه ئێستا عێراق كه‌وتۆته بۆشایی ده‌ستوری و یاسایی.
وتیشی: هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان حكومه‌تی فیدراڵ به‌بێ هیچ چاودێریه‌ك و به‌دواداچونێكی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسادانان كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دا. بۆیه ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و ماوه‌یه ده‌رده‌چێت ناده‌ستوری و نایاساییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق پێشیوابوو: به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادان هه‌ندێك ئامانجی خۆیان بهێننه‌دی.
ئاره‌زوو مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێستا هیچ ئاسۆیه‌ك دیار نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی فیدراڵ و یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می نوێنه‌ران، به‌ڵام پێویسته په‌له‌بكرێت له كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه كه وڵات له بۆشایی یاسایی و چاودێریدا تێده‌په‌ڕی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP