سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سنووره‌كه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قى راگه‌ياندراوه‌كه:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه شه‌وی رابردوو له‌سنوری ناحیه‌ی كۆكسی سه‌ر به قه‌زای كفری، له‌هێرشێكی تیرۆرستانی داعشدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون به ناوه‌كانی (رائد ابراهیم بارام، رائد اسماعیل، امین حسین، ئاراز سمین، نه‌برد) و چوار پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پۆله شه‌هیده ده‌كه‌ین و هیوای چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
مه‌ترسی تیرۆر و داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه مه‌ترسیه‌كی جدی و به‌رده‌وامه و ئامانج له‌م هێرشانه بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و سه‌پاندنی فیكری تاریك په‌رستانه‌یانه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌میشه به‌وره‌ی پۆڵایین و گیانی خۆیان به‌ر به‌م هێرشه ناڕه‌وایانه ده‌گرن و وڵاته‌كه‌مان ده‌پارێزن، شه‌وی رابردووش جارێكی تر به روحی ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستان تێكشكێنرا.
جارێكی تر هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌م پۆله شه‌هیده دوپاتده‌كینه‌وه. مردن بۆ تیرۆریستان و سه‌ربه‌رزی بۆ برایانی پێشمه‌رگه.
جه‌لال نوری
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP