سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه کارێکی هه‌ره له پێشه بۆ رێگری له تیرۆرستان و پاراستنی هاوڵاتیان.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له ئه‌ژماری ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاندوه، "پرسه و هاوخه‌میم بۆ که‌سوکاری شه‌هیده نەمرەکانی کوڵه‌جۆ که بۆ به‌رگری له نیشتمان و به‌ده‌نگه‌وه چونی هاوڕێکانیان گیانی خۆیان به‌ختکرد".
دوپاتشیكردوه‌ته‌وه كه، هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه کارێکی هه‌ره له پێشه بۆ رێگریی له تیرۆرستان و پاراستنی هاوڵاتیان".
شه‌وی رابردو له ئه‌نجامی په‌لامارێكی داعش بۆسه‌ر خاڵێكی فه‌وجی سێی لیوای 5ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چوار پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ برینداربوون، له‌كاتی به‌هاوه‌چونی برینداره‌كانیش، بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێلێكی هێزێكی هه‌مان فه‌وج ته‌قییه‌وه و له‌ئه‌نجامدا چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه شه‌هیدبون و یه‌كێك له برینداره‌كانیش، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هیدبو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP