ئەردۆغان: له‌گه‌ڵ ئیمارات چووینه‌ سه‌رده‌مێكی نوێ‌

جیهان
18:46 - 2021-11-29



رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركی، سه‌باره‌ت به‌ پێوەندییە ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاتەكەی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، لەگەڵ ئیمارات چوونەته‌ سەردەمێكی نوێ لە پێوەندییەكانیاندا و لەگەڵ میسرو ئیسرائیلیشدا هەنگاوی نوێ ده‌نین. 

سه‌رۆكی توركیا، باسی له‌وه‌شكرد كه‌، هەوڵ ده‌دات، لە مانگی شوباتدا هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵادا سەردانی ئیمارات بكات، هێندێك هەنگاوه‌كانشیان بۆ وه‌به‌رهێنان به‌ به‌های 10 ملیار دۆلار له‌ توركیا ده‌نێن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، پێشتر وه‌فدێكی باڵای ئیمارات له‌كاتی سه‌ردانێكیدا بۆ توركیا، رایگه‌یاندبو كه‌  بڕیاریانداوه‌ بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاته‌دا بكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP