ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیپۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێدانی ته‌نده‌ر به كۆمپانیایه‌ك كه چه‌ندجار نرخی ته‌ندره‌كه‌ی له كۆمپانیاكه‌ی پێشوو زیاتره، سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار ده‌كات.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ته‌نده‌رێك له‌باره‌ی دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان دراوه‌ته كۆمپانیایه‌كی نزیك له‌حزبێك كه نرخه‌كه‌ی سێ هێنده‌ی پێشووه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخی ده‌رمان له‌سه‌ر هاووڵاتیان گرانتربێت.
وتیشی: به‌پێی به‌دواچوونه‌كانم هه‌ر جۆرێكی ده‌رمان نزیكه‌ی 60 سه‌نت ده‌چێته سه‌ر نرخه‌كه‌ی و ده‌ره‌نجامیش هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌رپرسیارێتی گرابوونی ده‌رمان- به‌هۆی ته‌نده‌رێكی كه‌سییه‌وه- له ئه‌ستۆ بگرن.
ده‌قی سكاڵاكه كه ئاڕسته‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و داواكاری گشتی كراوه....
به‌ڕێز: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم
بابه‌ت: ئاگاداركردن
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه له‌ئێستادا له كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نده‌رێكی ئاشكرا خراوه‌ته ڕوو بۆ دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان.
له ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌م ته‌نده‌ره لای كۆمپانیایه‌ك بووه و كۆمپانیاكه بۆ سێ ستیكه‌ر (٢٠)سه‌نتی هه‌ژمار كردووه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن و تێڕامانه له ئێستادا هه‌مان ستیكه‌ر و به هه‌مان كوالێتی پێشووتر دراوه به كۆمپانیایه‌كی دیكه كه بۆ هه‌ر ستیكه‌رێك (٦٠) سه‌نت وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش بێشك، له ئه‌نجام و له‌سه‌ر ئاستی گشتی ده‌بێته هۆی گرانبوونی نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. به شێوازێكی دیكه هه‌ر جۆرێكی ده‌رمان نزیكه‌ی ٦٠ سه‌نت ده‌چێته سه‌ر نرخه‌كه‌ی، و ده‌ره‌نجامیش هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌رپرسیارێتی گرابوونی ده‌رمان- به‌هۆی ته‌نده‌رێكی كه‌سییه‌وه- له ئه‌ستۆ بگرن چونكه دابینكردنی هه‌زار ستیكه‌ر پێشتر به (١٧)$ دۆلار دابین ده‌كرا، و ئێستا هه‌مان ڕێژه، تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته (٥٠٠) دۆلار؛ به جۆرێكی دیكه یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی (١٧٠٠) دۆلار بووه، و له مه‌ودوا ده‌بێته (٥٠) هه‌زار دۆلار- ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتییان. بۆیه داواكارین له به‌ڕێزتان له پێناو مافی گشتی به ئه‌ركی خۆتان هه‌ڵبستن و به پێیی یاسا ڕێگه له‌و كاره‌ساته مرۆییه بگرن له هه‌رێمی كوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP