كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند

عێراق
11:53 - 2021-11-30

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند 

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆن، ژمارەی كورسیەكانی ی.ن.ك لەچوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان بون بە 17 كورسی و لەدەرەوەی هاوپەیمانیش بون بە 18 كورسی.

 كۆمسیۆنی باڵا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌: گۆرانكاری بەسەر پێنج كورسی كاندیدەكاندا هاتووەو به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش، هەرێم كەماڵ ئاغا كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان لەهەولێرو رۆنزی سیدۆ كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان لەنەینەوا سەركەوتوونه‌

هه‌روه‌ها، غەریب عەسكەر كاندیدی هاوپەیمانی (فەتح)ش لەكەركوك سەركەوتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP