سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

عێراق
13:50 - 2021-11-30


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و چوارچێوە دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان لە هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی دادپەروەری و بێلایەنانە، بۆ بەھێزکردنی متمانە بەپرۆسەی هەڵبژاردنەکان وەک رێگا و بژاردەیەکی ئاشتیانە.

ھاوکات دووپاتکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی یەکریزی نیشتمانی و هاوهەڵوێستی و دیالۆگ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر بھێنێتەئاراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP