پێچه‌وانه‌ی واده‌و به‌ڵێنه‌كانیان بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی رابردو له وڵاته‌كه، چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستیانكردوه به له‌ناوبردنی ده‌یان كه‌س كه پێشتر ئه‌ندامی ده‌زگاو هێزه ئه‌منییه‌كان بوون.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردوه، هێزەكانی تاڵیبان زیاتر لە 100 پۆلیس و كەسی ئەمنی لەو وڵاتەیان گولله‌باران كردوه.
لەدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕێكخراوه‌كه ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە بە سەدان پۆلیس و كەسی ئەمنی لەو وڵاتە لەسێدارە داوە و زۆر كەسی ئەمنی و پۆلیسیش بێسەروشوێن كراون.
ڕاپۆرتەكە باسی لەوەشكردووە كە، لە ویلایەتەكانی غەزنی و قەندەهار و هیلمەند و قەندوز زۆر پۆلیس و كەسی ئەمنی یان گولله‌باران و له‌سێداره دراون یان بێسەروشوێن كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP