به‌همه‌ن به‌ره‌و پاڵه‌وانێتیی مواتای جیهانیی ده‌ڕوات

وەرزش
08:00 - 2021-12-01


وه‌ك تاقانه‌ كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مواتای عێراق، به‌همه‌ن محه‌مه‌د قادر، یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌ پاڵه‌وانێتی مواتای جیهان كه‌ بڕیاره‌ له‌ وڵاتی تایلاند به‌ڕێوه‌بچێت.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ ٥ی ئه‌م مانگه‌ له‌ بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند ده‌ستپێده‌كات و ٩٥ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری ركابه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن.

بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌، عیراق به‌ ٩ یاریزان و ٢ راهێنه‌رو ٢ ناوبژیوان به‌شداره‌و به‌همه‌نیش وه‌ك تاقانه‌ كوردی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌شداره‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP