ده‌رباره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ٢٠٢١/١٢/٢ دا ئه‌مین بابا شێخ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌م لێدوانه‌یدا:
ئێمه دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی 2 كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ره‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه، به‌تانه‌و رێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی، واتا ئه‌م پێشێلكارییه به رێكاری یاسایی راستكراوه‌ته‌وه.
ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان رێكار به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی 3 كورسی كاندیده‌كانی تری هاوپه‌یمانی كوردستان له بازنه‌كانی یه‌كی هه‌ولێر و بازنه‌كانی سێ و چواری نه‌ینه‌وا.
دڵنیاشین كه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستوره‌و ئه‌ركه‌كانی به پێی یاسا‌و ده‌ستور جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ستێوه‌ردانی له‌كاروباری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌و نایكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP