بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ 120 هه‌زار دینار، زیان له هاوڵاتییان و پڕۆژه‌كان ده‌دات و هۆشداریدا كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كان له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی ناوه‌ندی عێراق، سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ 120 هه‌زار دینار ده‌كه‌ن، روونیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی بێمتمانه‌یی به سیستمی دارایی و ده‌رچوونی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی له كێبڕكێ و قوڵبوونه‌وه‌ی بێكاریی، به‌هۆی وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كان.
بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بووه هۆی ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێژه‌ی له 23% كه‌مببنه‌وه‌و قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕێندرێت.
هه‌روه‌ك، ره‌تیشیكرده‌وه كه نیازی چاپكردنی جۆرێكی نوێی دراوی هه‌بێت، به‌رده‌وامش ده‌بێت له‌به‌رده‌ستخستنی پاره‌ی نوێ بۆ گۆڕینی له‌گه‌ڵ دڕاوه‌كان.
ئاشكراشی كردوه، یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته 63.793 ملیاردۆلار و له ئیستاشدا به نه‌ختیی 59.980 ملیار دۆلار به‌رده‌سته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP