شۆرجە پلەی سێیەمی تایكواندۆی عێراقی بەدەستهێنا

وەرزش
09:07 - 2021-12-20

لە شاری بەغدا و بەبەشداری 46 یانە ، ڕكابەرییەكانی پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی عیراق ئەنجامدرا و یاریزانانی یانەی شۆرجەش ئاستێكی بەرز و نمونەییان پێشكەش كرد .

لەو پاڵەوانێتیە و لەسەر ئاستی پێشكەوتوان ( راڤیار محەمەد) لە كێشی ( 54 ) كیلۆگرام توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و پلەی یەكەمی عیراق و میدالیای ئاڵتونی مسۆگەربكات ،

لەسەر ئاستی تیمیش یانەی شورتە پلەی یەكەمی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا و 550 خاڵی كۆكردەوە ، پلەی دوەمیش بەخشرا بە ئەمانەی بەغدا بە 380 خاڵ ، هەرچی پلەی سێیەمە بوو بەبەشی یانەی شۆرجە بە كۆكردنەوەی 170 خاڵ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP