بەهای دۆلار دادەبەزێت و نرخی نەوتیش بەرزدەبێتەوە

ئابوری
06:49 - 2021-12-22

سەرەرای مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆنای ئۆمیكرۆن لە سەرتاسەری جیهان ئەمرۆ نرخی نەوت بەرزبونەوەیەكی كەمی تۆماركرد، ئەویش بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەكانی دیكە .
لەئێستاشدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتوەتە سەرووی 74 دۆلار، بەرمیلێك نەوتی تیكساسیش لەدەوروبەری 71 دۆلار و نیو مامەڵەی پێوە دەكرێت .
لەلایەكی دیكەوە، بڵاوبونەوەی ئۆمیكرۆن، نەبووەتە هۆیەك بۆ داخستنی كەرتە جیاكان و وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریانداوە، سەپاندنی رێكارەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بۆ دوای سەری ساڵی نوێ دوابخەن، ئەمەش وایكردوە خواست لەسەر نەوت بە بەرزی بمێنێتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP