ئەسترازینیكا ڤاكسینێكی نوێ بۆ بەرەنگاربونەوەی جۆرە نوێكانی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت

تەندروستی
09:49 - 2021-12-22

كۆمپانیای ئەسترازینیكای بەریتانی ئاشكرایكرد، هەوڵەكانیان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای ئۆمیكرۆن چڕ كردوەتەوە كە لەئێستادا بەرێژەیەكی بەرچاو لە وڵاتان بڵاودەبێتەوە .
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمپانیای ئەسترازینیكا لەگەڵ زانكۆی ئۆكسفۆرد، لە هەوڵدان ڤاكسینێكی تایبەتی دژ بە كۆرۆنای ئۆمیكرۆن بەرهەم بهێنن .
سەرۆكی كۆمەڵەی توێژەران لە زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرایكردوە لەگەڵ كۆمپانیای ئەسترازینیكا كاردەكەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی نوێی كۆرۆنا كە بتوانێت رووبەرووی جۆرە نوێكانی كۆرۆنا ببێتەوە .
ئەمەش لەكاتێكدایە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردوە كە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن گەیشتوەتە 106 وڵاتی جیهان و وڵاتانی ئەوروپاش بەنیازن لەدوای سەری ساڵی نوێوە رێوشوێنی توند بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا بگرنە بەر .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP