له‌ پشووه‌كانى سه‌رى ساڵدا بنكه‌كانى وه‌رگرتنى ڤاكسين له‌ پێشوازى هاوڵاتيانه‌

تەندروستی
06:15 - 2021-12-23

یەكەی كوتان لە بنكەكانی لێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا  لەهه‌ولێر له‌ رۆژانی پشووی سەری ساڵادا بەردەوام دەبن.
سامان ستار وتەبێژی تەندروستی هەولێر بۆ PUKmedia وتی: بۆ ئاسانكاری و بێبەش نەبوونی هاونیشتیمانیان لەوەرگرتنی ژەمەكانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا دانانی تیمی جێگیر بەشێوەی ئیشكگری، بەردەوام دەبن لەكوتانی هاووڵاتیان.


وتێشی : لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا  یەكەی كوتان لە بنكەكانی تەندروستی لە پێشوازی ئەو هاونیشتیمانیانە دەبن كە ژەمی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە:" داواكارین هاوڵاتیان بە  پێی ڕێكارەكانی خۆپارێزی پابەندبوونیان بەڕێنماییەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین دژە كۆڕۆنا سەردانی بنكەكانی لێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا بكەن.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP