نیوەی موچەکەی دەبەخشێتە دەزگا خێرخوازیەکان

وەرزش
16:06 - 2021-12-26

رۆدریگۆ ھێرناندێز .. ئەو یاریزانەی لە ھێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر سیتی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی دەکات، رۆدری تەمەنی ٢٥ ساڵە و لە یانەکانی ڕایۆ ماخادا و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤیال ریاڵ یاریی کردوە و ئێستاش یاریزانی یانەی مانچستەر سیتیە، لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵان و ١٩ ساڵان و ٢١ ساڵان بەشداری یاریە نێودەوڵەتیەکان بوە، لە جامی جیھانی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار لەگەڵ ھەڵبژاردەی پێشکەوتوانی ئیسپانیا یاریی کردوە.

یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵانەکە تا ئێستا تەنھا دوو نازناوی بەدەستھێناوە، ئەویش جامی سوپەری ئەوروپی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ساڵی ٢٠١٨ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن ١٩ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٥.

ئەوەی زیاتر جێی سەرنجە لە ژیانی تایبەتی ئەم یاریزانە، کەوا ھیچ ئەکاونتێکی فەرمی و تایبەتی بە خۆی لە سۆشیاڵ میدیا نییە و خاوەنی ھیچ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەھا نییە، و لەبەر خوێن بەخشین تا ئێستا تاتۆی لەسەر لاشەیدا نەکردوە و ساڵانە نیوەی موچەکەی دەبەخشێتە دەزگا خێرخوازیەکان.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP