سەڵاحەدین دەمیرتاش بە بۆنهی سەری ساڵی نوێ( 2022)، له ئهژماری تایبهتی خۆی له تویتهر پهیامێكی لە زیندانەوە ئاراستهی هاووڵاتیانی توركیاكردوهو دەڵێت، "ساڵێکی بێ تاڵانی و بێ ئاکەپە بۆ هەمووان دەخوازم."
دەمیرتاش لەو تویتەیدا نوسیویەتی، "با کەس لە خشتە نەبەم. ساڵێکی بێ ستەم و بێ زیادکردن و بێ تاڵانی و بێ ئاکەپە بۆ هەمووان دەخوازم. ساڵێکی وەها بە شێوەیەکی سرووشتی ساڵێکی خۆش دەبێت. لەو حاڵەدا بە هیوای ساڵێکی خۆش."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP